Starship - یەکێ لە promptـە شێڵ نەناسەکان

دۆخی ڕێڕەوی کارەکان لە GitHub Actions وەشانی Crates.io دۆخی پێچانەوە
گفتوگۆ لە Discord شوێن @StarshipPrompt بکەوە لەسەر تویتەر

ماڵپەڕ · دامەزراندن · رێکخستن

English   日本語   繁體中文   Русский   Deutsch   简体中文   Español   Français   Tiếng Việt

Starship لەگەڵ iTerm2 و ڕووکاری Snazzy **promptـێکی سوکەڵە، خێرا، و بێسنور دڵخوازکراو بۆ هەر شێڵێک!** - **خێرا:** خێرایە – _زۆر زۆر_ خێرایە! 🚀 - **دڵخوازکراو:** هەموو سوچێکی promptـەکەت ڕێکبخە. - **گشتگیر:** لەسەر هەر شێڵێک، هەر سیستەمێک ئیش ئەکات. - **زیرەک:** زانیاری پەیوەندیدار لە چاوتروکانێک نیشان دەدات. - **دەوڵەمەند بە تایبەتمەندی:** پشتگیری هەموو ئامرازە دڵخوازەکانت ئەکات. - **ئاسان:** خێرا لە دامەزراندن – دەست ئەکەیت بە بەکارهێنانی لە چەند خولەکێکدا.

بەڵگەنامەکانی Starship بگەڕێ  ◀

## 🚀 دامەزراندن ### پێشمەرجەکان - فۆنتێکی [Nerd](https://www.nerdfonts.com/) دامەزرابێ و چالاککرابێ لە تێرمیناڵەکەتدا (بۆ نموونە، [Fira Code Nerd Font](https://www.nerdfonts.com/font-downloads) تاقی بکەرەوە). ### دەستپێکردن **تێبینی**: بەهۆی خێرا گۆڕانی سەکۆ جیاوازەکان، تەنها بەشێک لە سەکۆ پشتگیری کراوەکان لە خوارەوە پشاندراون. ناتوانی ئەو سەکۆیە ببینیت کە ئەتەوێ؟ سەیری [ڕێنماییەکانی سەکۆکانی تر](https://starship.rs/installing/) بکە. 1. باینەری **starship** دابمەزرێنە: #### کۆتا وەشان دابمەزرێنە ##### لە باینەرییە پێشوەخت دروستکراوەکانەوە، لەگەڵ شێڵی: ```sh sh -c "$(curl -fsSL https://starship.rs/install.sh)" ``` بۆ نوێکردنەوەی Starship خۆی، نووسینەکەی سەرەوە ڕەن بکەوە. وەشانی ئێستا دەگۆڕێت بێ ئەوەی دەسکاری ڕێکخستنەکانی Starship بکات. **تێبینی** - بنەڕەتییەکانی سکریپتی دامەزراندن ئەتوانرێ بگۆڕدرێ سەیری یارمەتی نێوخۆیی بکە. ```sh sh -c "$(curl -fsSL https://starship.rs/install.sh)" -- --help ``` #### دابمەزرێنە لەڕێگەی بەڕێوبەری گورزەوە ##### نموونە: [Homebrew](https://brew.sh/): ```sh brew install starship ``` ##### لەگەڵ [Scoop](https://scoop.sh): ```powershell scoop install starship ``` 2. نوسینی init زیادبکە بۆ فایلی ڕێکخستنی شێڵەکەت: #### Bash ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.bashrc`: ```sh # ~/.bashrc eval "$(starship init bash)" ``` #### Fish ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.config/fish/config.fish`: ```sh # ~/.config/fish/config.fish starship init fish | source ``` #### Zsh ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.zshrc`: ```sh # ~/.zshrc eval "$(starship init zsh)" ``` #### PowerShell ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `Microsoft.PowerShell_profile.ps1`. ئەتوانی شوێنی ئەم فایلە ببینیتەوە بە سەیرکردنی گۆڕاوی `$PROFILE` لە PowerShell. ئاسایی ڕێڕەوەکە بریتیە لە `~\Documents\PowerShell\Microsoft.PowerShell_profile.ps1` یان `/.config/powershell/Microsoft.PowerShell_profile.ps1` لەسەر -Nix. ```powershell Invoke-Expression (&starship init powershell) ``` #### Ion ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.config/ion/initrc`: ```sh # ~/.config/ion/initrc eval $(starship init ion) ``` #### Elvish **ئاگادارکردنەوە** تەنها elvish v0.15 یان بەرزتر پشتگیری کراوە. ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.elvish/rc.elv`: ```sh # ~/.elvish/rc.elv eval (starship init elvish) ``` #### Tcsh ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی `~/.tcshrc`: ```sh # ~/.tcshrc eval `starship init tcsh` ``` #### Xonsh Add the following to the end of `~/.xonshrc`: ```sh # ~/.xonshrc execx($(starship init xonsh)) ``` #### Nushell **Warning** This will change in the future. Only nu version v0.33 or higher is supported. Add the following to your nu config file. You can check the location of this file by running `config path` in nu. ```toml startup = [ "mkdir ~/.cache/starship", "starship init nu | save ~/.cache/starship/init.nu", "source ~/.cache/starship/init.nu" ] prompt = "starship_prompt" ``` ## 🤝 بەژداریکردن ئێمە هەموو کات ئەگەڕێین بۆ بەژداریکەرێک لە هەر **ئاست و توانایەکدا بێت**! ئەگەر بەدوای ئەوەوەی کە بێیتە ئەم پڕۆژەیەوە [good first issue](https://github.com/starship/starship/labels/🌱%20good%20first%20issue) تاقیبکەرەوە. ئەگەر پاراویت لە زمانێک جگە لە ئینگلیزی، ئێمە زۆر خۆشحاڵدەبین بە هەر یارمەتییەک کە بەڵگەنامەکانمان بە وەرگێڕدراوی بهێڵێتەوە و نوێکراوی بهێڵێتەوە بە زمانەکانی دیکە. ئەگەر نیازت هەیە یارمەتی بدەیت، ئەتوانی بەژداری لە وەرگێڕاندا بکەیت لەسەر [Starship Crowdin](https://translate.starship.rs/). ئەگەر حەزئەکەیت یارمەتی بدەیت بە بەژداریکردن لە starship، تکایە سەیری [ڕێبەری بەژداریکردن](https://github.com/starship/starship/blob/master/CONTRIBUTING.md)ـەکەمان بکە. هەروەها، شەرم مەکە وەرە نێوە [ڕاژەی Discord](https://discord.gg/8Jzqu3T)ـەکەمانەوە و سڵاوێک بکە. 👋 ### بەژداریکردن بە کۆد سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەژدارییان کردووە تا ئەم پڕۆژەیە هەبێت. [[بەژداربە](https://github.com/starship/starship/blob/master/CONTRIBUTING.md)]. ### بەژداریکەرە داراییەکان ببە بەژداریکەرێکی دارایی و یارمەتیمان بدە بەردەوامبین لە کۆمەڵگەکەماندا. [[بەژداربە](https://opencollective.com/starship/contribute)] #### تاکە کەسەکان #### ڕێکخراوەکان پشتگیری ئەم پڕۆژەیە بکە لەڕێی ڕێکخراوەکەتەوە. لۆگۆکەت لێرە دەردەکەوێ لەگەڵ بەستەرێک بۆ ماڵپەڕەکەت. [[بەژداربە](https://opencollective.com/starship/contribute)] ## 💭 ئیلهامبەخشەکان تکایە ئەم کارە کۆنانە سەیربکەوە کە ئیلهامی دروستکردنی starship دا. 🙏 - **[denysdovhan/spaceship-prompt](https://github.com/denysdovhan/spaceship-prompt)** - یەکێ لە promptـەکانی ZSH بۆ ئاسمانەوانان. - **[denysdovhan/robbyrussell-node](https://github.com/denysdovhan/robbyrussell-node)** - ڕووکاری robbyrussellـی شێڵ نەناس کە بە جاڤاسکریپت نووسراوە. - **[reujab/silver](https://github.com/reujab/silver)** - یەکێ لە promptـە شێڵ نەناسە دڵخوازکراوەکان کە لە powerline دەچێ لەگەڵ ئایکۆندا.


ئایکۆنی مووشەکی Starship

## 📝 مۆڵەتنامە هەموو مافێکی پارێزراوە © 2019-ئێستا، [بەژداریکەرانی Starship](https://github.com/starship/starship/graphs/contributors).
ئەم پڕۆژەیە لە ژێر مۆڵەتنامەی [ISC](https://github.com/starship/starship/blob/master/LICENSE)ـە.