starship/docs/ckb-IR/guide/README.md

12 KiB
Raw Blame History

Starship - یەکێ لە promptـە شێڵ نەناسەکان

دۆخی ڕێڕەوی کارەکان لە GitHub Actions وەشانی Crates.io دۆخی پێچانەوە
گفتوگۆ لە Discord شوێن @StarshipPrompt بکەوە لەسەر تویتەر

ماڵپەڕ · دامەزراندن · رێکخستن

English   Deutsch   Español   Français   日本語   پورتوگالیی بەڕازیل   Русский   Tiếng Việt   简体中文   繁體中文

Starship لەگەڵ iTerm2 و ڕووکاری Snazzy

promptـێکی سوکەڵە، خێرا، و بێسنور دڵخوازکراو بۆ هەر شێڵێک!

  • خێرا: خێرایە زۆر زۆر خێرایە! 🚀
  • دڵخوازکراو: هەموو سوچێکی promptـەکەت ڕێکبخە.
  • گشتگیر: لەسەر هەر شێڵێک، هەر سیستەمێک ئیش ئەکات.
  • زیرەک: زانیاری پەیوەندیدار لە چاوتروکانێک نیشان دەدات.
  • دەوڵەمەند بە تایبەتمەندی: پشتگیری هەموو ئامرازە دڵخوازەکانت ئەکات.
  • ئاسان: خێرا لە دامەزراندن – دەست ئەکەیت بە بەکارهێنانی لە چەند خولەکێکدا.

بەڵگەنامەکانی Starship بگەڕێ  ◀

🚀 دامەزراندن

پێشمەرجەکان

  • فۆنتێکی Nerd دامەزرابێ و چالاککرابێ لە تێرمیناڵەکەتدا (بۆ نموونە، Fira Code Nerd Font تاقی بکەرەوە).

دەستپێکردن

تێبینی: بەهۆی خێرا گۆڕانی سەکۆ جیاوازەکان، تەنها بەشێک لە سەکۆ پشتگیری کراوەکان لە خوارەوە پشاندراون. ناتوانی ئەو سەکۆیە ببینیت کە ئەتەوێ؟ سەیری ڕێنماییەکانی سەکۆکانی تر بکە.

  1. باینەری starship دابمەزرێنە:

    کۆتا وەشان دابمەزرێنە

    لە باینەرییە پێشوەخت دروستکراوەکانەوە، لەگەڵ شێڵی:
    sh -c "$(curl -fsSL https://starship.rs/install.sh)"
    

    بۆ نوێکردنەوەی Starship خۆی، نووسینەکەی سەرەوە ڕەن بکەوە. وەشانی ئێستا دەگۆڕێت بێ ئەوەی دەسکاری ڕێکخستنەکانی Starship بکات.

    تێبینی - بنەڕەتییەکانی سکریپتی دامەزراندن ئەتوانرێ بگۆڕدرێ سەیری یارمەتی نێوخۆیی بکە.

    sh -c "$(curl -fsSL https://starship.rs/install.sh)" -- --help
    

    دابمەزرێنە لەڕێگەی بەڕێوبەری گورزەوە

    لەگەڵ Homebrew:
    brew install starship
    
    لەگەڵ Scoop:
    scoop install starship
    
  2. نوسینی init زیادبکە بۆ فایلی ڕێکخستنی شێڵەکەت:

    Bash

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.bashrc:

    # ~/.bashrc
    
    eval "$(starship init bash)"
    

    Fish

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.config/fish/config.fish:

    # ~/.config/fish/config.fish
    
    starship init fish | source
    

    Zsh

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.zshrc:

    # ~/.zshrc
    
    eval "$(starship init zsh)"
    

    PowerShell

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی Microsoft.PowerShell_profile.ps1. ئەتوانی شوێنی ئەم فایلە ببینیتەوە بە سەیرکردنی گۆڕاوی $PROFILE لە PowerShell. ئاسایی ڕێڕەوەکە بریتیە لە ~\Documents\PowerShell\Microsoft.PowerShell_profile.ps1 یان /.config/powershell/Microsoft.PowerShell_profile.ps1 لەسەر -Nix.

    Invoke-Expression (&starship init powershell)
    

    Ion

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.config/ion/initrc:

    # ~/.config/ion/initrc
    
    eval $(starship init ion)
    

    Elvish

    ئاگادارکردنەوە تەنها elvish v0.15 یان بەرزتر پشتگیری کراوە. ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.elvish/rc.elv:

    # ~/.elvish/rc.elv
    
    eval (starship init elvish)
    

    Tcsh

    ئەمەی خوارەوە زیادبکە لە کۆتایی ~/.tcshrc:

    # ~/.tcshrc
    
    eval `starship init tcsh`
    

    Xonsh

    ئەمەی دێت زیادبکە بۆ کۆتایی پەڕگەی ~/.xonshrc:

    # ~/.xonshrc
    
    execx($(starship init xonsh))
    

    Nushell

    ئاگادارکردنەوە ئەمە لە داهاتوودا دەگۆڕێت. تەنها وەشانی v0.33 یان بەرزتری nu پشتگیریکراوە. ئەمەی خوارەوە زیادبکە بۆ پەڕگەی ڕێکخستنی nuـەکەت. ئەتوانی شوێنی ئەم پەڕگەیە بپشکنی بە جێبەجێکردنی config path لە nu دا.

    startup = [
     "mkdir ~/.cache/starship",
     "starship init nu | save ~/.cache/starship/init.nu",
     "source ~/.cache/starship/init.nu"
    ]
    prompt = "starship_prompt"
    

🤝 بەژداریکردن

ئێمە هەموو کات ئەگەڕێین بۆ بەژداریکەرێک لە هەر ئاست و توانایەکدا بێت! ئەگەر بەدوای ئەوەوەی کە بێیتە ئەم پڕۆژەیەوە good first issue تاقیبکەرەوە.

ئەگەر پاراویت لە زمانێک جگە لە ئینگلیزی، ئێمە زۆر خۆشحاڵدەبین بە هەر یارمەتییەک کە بەڵگەنامەکانمان بە وەرگێڕدراوی بهێڵێتەوە و نوێکراوی بهێڵێتەوە بە زمانەکانی دیکە. ئەگەر نیازت هەیە یارمەتی بدەیت، ئەتوانی بەژداری لە وەرگێڕاندا بکەیت لەسەر Starship Crowdin.

ئەگەر حەزئەکەیت یارمەتی بدەیت بە بەژداریکردن لە starship، تکایە سەیری ڕێبەری بەژداریکردنـەکەمان بکە. هەروەها، شەرم مەکە وەرە نێوە ڕاژەی Discordـەکەمانەوە و سڵاوێک بکە. 👋

💭 ئیلهامبەخشەکان

تکایە ئەم کارە کۆنانە سەیربکەوە کە ئیلهامی دروستکردنی starship دا. 🙏

  • denysdovhan/spaceship-prompt - یەکێ لە promptـەکانی ZSH بۆ ئاسمانەوانان.

  • denysdovhan/robbyrussell-node - ڕووکاری robbyrussellـی شێڵ نەناس کە بە جاڤاسکریپت نووسراوە.

  • reujab/silver - یەکێ لە promptـە شێڵ نەناسە دڵخوازکراوەکان کە لە powerline دەچێ لەگەڵ ئایکۆندا.


ئایکۆنی مووشەکی Starship

📝 مۆڵەتنامە

هەموو مافێکی پارێزراوە © 2019-ئێستا، بەژداریکەرانی Starship.
ئەم پڕۆژەیە لە ژێر مۆڵەتنامەی ISCـە.